عەبادی: لەو چەند ڕۆژەدا ڕەمادی دەگرینەوە

بەغدا-KDP.info-لە چاوپێكەتنێكیدا لەگەڵ "بیبیسی"، سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) ڕایگەیان كە شاری ڕەمادی لە چەند ڕۆژی دادێت لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش بۆ جارێكی دیكە رزگار دەكەینەوە.
دوێنێ یەكشەممە، وەزیری بەرگریی ئەمەریكایش (ئاشتن كارتەر) بۆ "سیئێنئێن" گوتبووی، سوپای عێراق ئامادەیی شەڕكردنی تێدا نییە، ئەوان گرفتی ژمارە و پێداویستیی شەڕكردنیان نییە، بەڵكە ئامادەیی و ورەی شەڕەكردنیان تێدا نییە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بیبیسی دەڵێ، شاری ڕەمادی لە چەند ڕۆژی دادێت لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش بۆ جارێكی دیكە رزگار دەكەنەوە.
هەروەها سەرسووڕمانی خۆی نیشان دا بۆ قسەكانی (كارتەر) و گوتی، "ئەو زۆر پشتگیریی عێراقی كردووە و دڵنیایشم زانیاریی هەڵەی پێ گەییشتووە".
سەرۆكوەزیرانی عێراق شكستی سوپای وڵاتەكەی بۆ بێتوانایی و ئامادەنەبوونیان نەگەڕاندەوە، بەڵكە گوتی، داعش بە هۆی ئۆتۆمبێلی گەورەی بۆمبڕێژكراو كە كاریگەرییان وەكو بۆمبی ئەتۆمیی بچووك وایە، توانیویانە كاریگەریی خراپ لەسەر هێزەكانی عێراق دروست بكەن و پێشڕەویی زیاتر بكەن.
و/ خالید ئەحمەد




