٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەعبان: بەنزینی پاڵاوتەکان ھیچ کێشەیەکی نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، لەپاڵاوتەکان جۆری بەنزین ھیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام کاتێک دەگاتە وێستگەکان جۆرەکەی خراپ دەبێت، چونکە بەنزینی خراپی لەگەڵ تیکەڵ دەکرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانەسروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەکەیان لەبارەی خراپی جۆری بەنزین کۆبووە، بەڵام کێشەی خراپیی جۆری بەنزین لەپاڵاوتەکان نییە و زیاتر کێشەکە لەکاتی دابەشکردنی بەسەر وێستگەکان دروست دەبێت لەبەر ئەوەی بەنزینی خراپی لەگەڵ تێکەڵ دەکرێت، بۆیە پێویستە ئەو کێشەیە پارێزگاکان چارە بکەن.


(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، ئەو کێشەیە زیاتر لە پارێزگای سلێمانی ھەیە، چونکە لە کەرکووک بەنزینی خراپ لتری بە450 دینارە، بۆیە ئەو بەنزینە لەگەڵ بەنزینە باشەکە تێکەڵ دەکرێت و ئەو کێشەیەی لێ دروست دەبێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، لە پاڵاوتەکان پشکینین بۆ بەنزین کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار