لە کەوتنی ڕەمادی، ٦٠٠٠ چەکداری عێراق بەرانبەر ١٥٠ داعش شکان

نیویۆرک-KDP.info- (عەلی خزەیری) کە پێشتر لە فەرماندەیی سوپای ئەمەریکا ڕاوێژکار بووە بەو زانیاریانەی کە هەینی ئاشکرای دەکات، ٦٠٠٠ چەکداری هێزەکانی عێراق لە بەرانبەر ١٥٠ تیرۆریستی داعشدا شکستیان بردووە، هەر بۆیە ڕەمادی کەوت.
(عەلی خزەیری) بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، "بەرپرسێکی کورد بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی هەیانە زانیاری پێدام کە، لە ڕەمادی ٦٠٠٠ هەزار پۆلیسی عێراقی هەبوون و، لە بەرانبەر ١٥٠ تیرۆریستی داعشدا شکستیان بردووە، کە ١٠ ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراویان بە دەستبەسەرداگرتنی ڕەمادی بە کار هێناوە، کە دواتر دەستیان گرتووە بەسەر چەک و تەقەمەنیێکی یەکجار زۆری هێزەکانی عێراق، ئەمەیش شکستێکی گەورەیە."
ئەو شارەزا سەربازییە زیاتر گوتی "لە چەندی ڕابردوودا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی عێراقیدا کۆ بوومەتەوە و ئەوەی کە لێیانەوە گوێم لێی بووە ترسناکە، هەموویان وەها گوزارشتیان لە دڵەڕاوکێ و ترس لە بابەتگەلێک دەکرد کە، لە خراپترین ڕۆکانی شەڕی نێوخۆیی عێراق لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ـدا نەمبیستوون."
دەربارەی ڕەوانەکردنی میلیشیای شیعەکانیش کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن گوتی "لە راستیدا داعش نوێنەرایەتی گرووپێک دەکا و دەبێ شکستی پێ ببرێت، میلیشیا سوننە توندڕۆکانی هاوشێوەی داعشیش بە میلیشیا شیعەبەزهەبەکان ناشکێن."
زریان زیاد




