قوباد تاڵەبانی و دوو وەزیریش ئامادە دەبن.. پەرلە‌مانی كوردستان سبه‌ینێ سێشه‌ممه کۆ دەبێتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى پەرلە‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى زه‌رد ڕایده‌گه‌ینێت، سبه‌ینێ سێشه‌ممه پەرلە‌مانتارانى كوردستان دادەنیشن و، دوو پرس تاوتوو دەکەن؛ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و، وه‌زیرى شاره‌وانی‌وگه‌شتوگوزار و هیی كشتوكاڵ‌وسه‌رچاوه‌كانی ئاویش دەچنە دانیشتنه‌كە.
(مه‌ردان خدر) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ینێ سێشه‌ممه دانیشتنى ئاسایى ژماره (12)ـى خولى به‌هاره‌ى پەرلە‌مانى كوردستان له سەعات 11ـى پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوە دەچێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەرلە‌مانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كە ئا وەها دەبێ: یه‌كه‌م، تاوتووكردنی پڕۆژه‌یاساى ڕاكێشانی مایه له ڕێگای قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ـە هەموارکراوەکەی ساڵى 1992 كه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ده‌كرێت؛ جا بە په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه حكوومه‌ت ده‌ستی كراوه ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى مایه له ڕێگه‌ى قه‌رز. دووه‌مینیش، تاوتووکردنی كێشه‌ی دابڕدابڕ (زیاده‌ڕۆیی) له هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و، وه‌زیرى شاره‌وانی‌وگه‌شتوگوزار و وه‌زیری كشتوكاڵ‌وسه‌رچاوه‌كانی ئاو)، به‌پێی خاڵى (2) له بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ی (54) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره (1)ـە هه‌مواركراوەکەی ساڵی 1992ـی په‌رله‌مانی كوردستان."
نه‌شوان به‌رزنجى




