له سه‌ربازگه‌ى كه‌سكێ و گوندى وائیلى و محه‌له‌بیه، گورز له تیرۆریستان درا

هه‌ولێر-KDP.info- به هه‌ماهه‌نگیی فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان گردبوونه‌وه‌ى داعشانی له سه‌ربازگه‌ى (كه‌سكێ) و گوندى (وائیلى) و (محه‌له‌بیه) كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران.
به گوێره‌ی زانیاریى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى كه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی دان، بۆردوومانه‌كه ئه‌مشه‌و سه‌عات 10:00 ئه‌نجام دراوه و تێیدا گردبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش له سه‌ربازگه‌ى كه‌سكێ و گوندى وائیلى و محه‌له‌بییه، كه ده‌كه‌ونه میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله‌وه، كراونه‌ته ئامانج و وێڕاى كوشتنى ژماره‌یه‌ك تیرۆریست، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و كۆگاىه‌كی چه‌كى تیرۆریستان خاپوور كراون.




