لیژنه‌ی ده‌ستوور كۆ ده‌بێته‌وه.. ئه‌گه‌ر نیه‌ت نه‌بێت به 900 ڕۆژیش ڕێك ناكه‌ون

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ڕایگه‌یاند، به‌یانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم، به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌ندامه‌كان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن و هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌درێت.
(مونا قه‌هوه‌چی) سه‌رۆكی لیستی چاكسازی پێشكه‌وتووی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "به‌یانی به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌کرێت، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامه‌كان به‌سه‌ر لیژنه جیاجیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن و به چی ئالیه‌تێك ده‌ست پێ ده‌كه‌ن ده‌كرێت."
(قاهوه‌چى) گوتیشی: "جارێ دیار نییه به‌یانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت، یان به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه ده‌بێت لایه‌نه‌كان به‌سازا ڕێك بكه‌ون، ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌بوو ئه‌وه‌یه كه به‌یانی له‌سه‌ر چ ئالیه‌تێك ڕێك ده‌كه‌ون."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور دەیشڵێت: "ئه‌گه‌ر نیه‌ت هه‌بێت له‌و ماوه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور دانراوه به تەئكید لایه‌نه‌كان ڕێك ده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیه‌ت نه‌بێت، نه‌ك به 90 ڕۆژ، به‌ڵكه به 900 ڕۆژیش ڕێك ناكه‌ون، بۆیه له كاتی گفتوگۆ زیاتر دیار ده‌بێت كه كام لایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ئاماده بكرێت، به‌ڵام من گه‌شبینم لایه‌نه‌كان به په‌رۆشه‌وه یه‌كدی قه‌بووڵ ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی دیاریكراودا پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ئاماده ده‌كه‌ن".




