له میحوه‌رى خازر داعش ئاگرباران كرا

خازر-KDP.info- به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ڕایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان چەند مۆڵگه‌ى داعشیان له میحوه‌رى (خازر)دا بۆردومان كرد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی مقەدەم (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌عات 06:50 خوله‌كى ئەم ئێواره‌یە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمان چەند مۆڵگە داعشیان له گوندی (گه‌زه‌كان) و، وه‌رده‌ك) لە میحوه‌رى (خازر)دا بۆردومان كرد و خاپووریان كردن.
سه‌باره‌ت به زیانى تیرۆریستانیش (دڵشاد) گوتى: "وێڕاى كوژرانى ژماره‌یه‌ك تیرۆریست, چه‌ندین مۆڵگه و چه‌ك و ئۆتۆمبێلى هامه‌ریان تێكشكێنراوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی گوتیشى: "زانیارى ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر ده‌ستدایه, كه تیرۆریستان له‌و گوندانه‌وه سه‌رقاڵى خۆڕێكخستنه‌وه و ئاماده‌كارى بوونه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى و له گوندى (گه‌زه‌كان) سێ جار فڕۆكه‌كان بۆردومانى مۆڵگه‌كانى داعشیان كردووه و به‌و هۆیه‌وه گورزێكى گورچكبڕیان لێداوون.




