هێرشێكی داعش لە ڕۆژهەڵاتی شنگال پووچەڵ كرایەوە و 9 داعش كوژران

شنگال-KDP.info-پێش ماوەیەك لە ڕۆژهەڵاتی شنگال هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێرشێكی چەكدارانی داعشیان پووچەڵ كردەوە و 9 داعش كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوونە.
مقەدەم (نادر خەمۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "داعش دەیویست لە ڕۆژهەڵاتی شنگال هێرش بكاتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەمانان و هێزی پێشمەرگە ئەو هێرشەی داعشیان پووچەڵ كردەوە و، لە ئەنجامدا 9 تیرۆریست كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون و، زیانێكی زۆریشیان بەر كەوت."
ڕابین شێروانی




