٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود عوسمان: هەقە پەکەکە لە جیاتی کێشەنانەوە، خۆی بە هەڵبژاردنەوە سەرقاڵ بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دکتۆر (مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری کورد دەڵێت، پەکەکە هەقە ئێستا ھەموو شتێک بنێتە لاوە و، خۆی بە ھەڵبژاردنەوە سەرقاڵ بکات؛ دەیشڵێت، وەرگرتنی گومرگ لەو ناوچە لەلایەن پەکەکە ڕۆڵی لەو شەڕەدا ھەبووە.

دکتۆر (مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری کورد بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو کێشەی لەنێوان پەکەکە و حزبی دیموكراتی كوردستان - ئێران  ڕووی داوە کارێکی خراپە و، پێویستە بە دانیشتن کێشەی نێوانیان چارەسەر بکەن نەک بە شەڕ."
دکتۆر (مەحموود عوسمان) گوتیشی، کێشەکە ئەوەیە ناوچەیەک لەو ناوچانە کە من خۆم پەیوەندیم لەگەڵ ھەردوو لا کردووە پەکەکە چەند ساڵێکە لەو ناچەیە گومرگ وەردەگرن و، ھێزی حیزبی دیموكراتی كوردستان - ئێران  کە چوونەتە ئەوێ ئەوان پێیان ناخۆش بووە، بۆیە ناکۆکی لەسەر ئەوەیە ھەردوو لا نابێت لەوێ بن، کە لە ڕاستیدا ئەو ناوچەیە باشووری کوردستانە ھی ھیچ لایەنێک نییە، بۆیە ڕەنگە وەرگرتنی گومرگ لەلایەن پەکەکەوە دەوری ھەبێت لەو کێشەیەدا."
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ڕوونیشی کردەوە، پێشتر ئەو دوو لایەنە ناکۆکییان ھەبووە، بەڵام نەدەبوو ببێتە شەڕ و خەڵک کوشتە و بریندار ببێت.
ئەوەشی گوت، ئەگەر ناتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن باشووری کوردستان بۆیان چارەسەر بکات.
سەبارەت بە دەستپێشخەریی پەکەکە بۆ ھێرشکردن (عوسمان) ڕایشیگەیاند: "ئەوە کارێکی خراپە و نەدەبا بە ھیچ شێوەیەک بکرایە، چونکە پەکەکە خۆی ئێستا لە قۆناغی ھەڵبژاردندایە و، پێویستە ھەموو شتێک بداتە لاوە و، خەریکی ھەڵبژاردن بێت، نەک کێشە بۆ ئەوانەی دیکە بنێتەوە."
ڕاشیگەیاند: ئەو شەڕە لە بەرژوەندی کورددا نییە و، ئەوەی دژی بەرژوەندی کوردە پێی خۆشە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار