٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێستا کاتی ناردنی سەربازی پیادەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info-بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (گاردیان)، هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش نەیانتوانیوە بەری داعش بگرن و، کارەکەیان زۆر سەری نەگرتووە.

(ڕیچارد دانێت) بەرپرسی پێشوتری سوپای بەریتانیا داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە، بیر لە پلانێکی تر بکەنەوە، ئێستا کاتی ناردنی سەربازی پیادەیە بۆ شەڕی داعشەکانی عێراق و سووریا زەروورە.
(دانێت) کە ئێستا خانەنشینە ڕۆڵی هەبووە لە پلاندانان و، ڕێکخستنی سەربازانی بەریتانیا لە عێراق و ئەفغانستان؛ ماوەیەکیش ڕاوێژکاری دەیڤید کامیرۆن بووە، بۆ کاروباری سەربازی، لە تازەترین ڕاگەیاندنیدا گوتوویەتی هێرشی ئاسمانی بەری پێشڕەوییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی نەگرتووە، بۆ ئەو مەبەستە داواێکی بەپەلەی لە پەرلەمانی بەریتانیا کردووە کە بە یاسایەک ڕێگا بدەن (٥٠٠٠) سەربازی پیادەی بەریتانیا بە عێراق و سووریادا بڵاو بکرێنەوە.
شیاوی باسە، کەوتنی ڕەمادی بووەتە مشتومڕی بەرپرسە باڵاکانی ڕۆژئاوا کە ئەو ستراتیژیەتەی هاوپەیمانان کە تاوەکو ئێستا کاریان پێ کردووە بۆ شەڕی داعش پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و هەر بە هێرشی ئاسمانی داعش نابەزێت.
لۆرد (دانێت) بۆ دەیلی‌مەیلیش گوتوویەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو سیناریۆ مەترسیدارانەی کە دەیانبینین، ئاخۆ دەبێت چەندی تر ئەمەریکا و بەریتانیا درێژە بە ستراتیژیەتە لاوازەکەیان بدەن بۆ شکاندنی داعش؟  ئێستا گەیشتووینەتە ئەو جێگایەی کە پێویستە بیر لە ناردنی هێز بکەینەوە، ناردنی سەربازی بەریتانیایی هەروەها هێزی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیش بۆ بەرگرتن لە پێشڕەوییەکانی داعش و شکاندنیان.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار