بارهه‌ڵگرێکی داعش ته‌قێنرایه‌وه

تەشتە-KDP.info-بەهەماهەنگی سوپای یەکی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فڕۆکە جەنگییەکان بارهەڵگرێکی داعشیان لە گوندی تەشتە پێکاو تەقاندیانەوە.
به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى یه‌كى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، سەعات (9:30) ئه‌م بەیانییە 24ـى ئایارى 2015 دواى له‌كارخستنى ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگرى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ته‌قانده‌وه؛ تیرۆریستان به‌نیاز بوون چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ مۆڵگه‌كانیان بگوازنه‌وه، تیرۆریستان له رێگه‌ى ئه‌و بارهه‌ڵگره‌وه ده‌یانویست چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ مۆڵگه‌كانیان له گوندى (ته‌شته) كه، ده‌كه‌وێته میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله بگوازنه‌وه.
له ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌یشدا سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له نزیك شوێنى بۆردومانه‌كه بوون له‌ناو بران.




