شیعەکانی خورماتوو لەسەر دووکانی کوردەکان دەنووسن بڕۆن

خورماتوو-KDP.info-بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو دەڵێ، شیعەکانی خورماتوو لەسەر دووکانی کوردەکان دەنووسن لێرە بڕۆن! دەیانەوێ کوردەکان بترسێنن.
ڕائید (فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەناو بازاڕی دوزخورماتوو کوردەکان دووکانیان ھەیە کە لەو شوێنانە زیاتر تورکمانی شیعەی لێ نیشتەجێیە و، شەوانە کە کوردەکان دێنەوە ماڵەوە لەسەر دیواری دووکانەکانیان دەنووسن (ارحل) واتە بڕۆن! دووکاندارەکان ترسیان لێ نیشتووە، نەکا بیانکوژن."
راید(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، ئەو کردەوانەی شیعەکان لەشارەکە خەڵکی بێزارکردووە وئارامی نەھێشتووە بۆ ئەوان.
بڵند ئیبراھیم




