٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا ئەنباری کردووەتە بیانوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات لەوەتی داعش ئەنباری داگیر کردووە، بەغدا کردوویەتە دەسپێچ (بیانو) تا گفتوگۆی ناردنی بەشە بوودجە بڕاوەکەی هەرێم ڕابگرێت.

(عەبدولقادر محەمەد) ئەندامی لە لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان   لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی  ڕاگەیاند: "گوایە لەبەر هێرشهێنانی داعش بۆ ئەنبار، حكوومەتی  عێراق سەرقاڵە! بۆیە گفتوگۆی پێوەست بە  بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان وەستاوە، بەڵام  وەكو نوێنەرانی كورد ڕێگە نادەین بە بیانووی داعش و ئەنبار، بوودجەی كوردستان لە بیر بكرێت و، قبوڵی ناكەین."
(عەبدولقادر محەمەد)  گوتیشی: بەشە بوودجەی هەرێم بۆ مانگی نیسان 613ملیار دینار بوو، بەڵام بەغدا 488ملیاری ناردووە، دەبێ 185ملیاری دی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.
پەرلەمانتارەكەی لیژنەی دارایی ڕوونی دەكاتەوە "هەوڵی ئێمە وەكو پەرلەمانتاران و نوێنەرانی كورد لە بەغدا بەردەوامە بۆ ناردنی پارەی دیکە بۆ هەرێمی كوردستان.
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار