داعش گۆڕی بەکۆمەڵی لە مووسڵ دروست کردووە

مووسڵ -KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ڕه‌وشى شارى مووسڵ ئاشكرای کرد کە له‌نێو شارى مووسڵدا تیرۆریستانی داعش گۆڕى به‌كۆمه‌ڵیان دروست كردووه و دوو فه‌رمانبه‌ریشیان كوشتووه.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "تیرۆریستانى داعش له ناوچه‌ى شه‌لالاتى باكوورى ڕۆژهه‌لاتى شارى مووسڵ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵیان دروست كردووه و لاشه‌ى 90 تیرۆریستی بیانییان تێ خستووه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى: "ئه‌و كوژراوانه‌ى تیرۆریستانى داعش به ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان کوژراون."
(مه‌موزینى) گوتىشی: "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش (خوزه‌یر جاروڵا و عەدنان ئه‌حمه‌د)یان کوشتووە کە هەردووکیان فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانیى مووسڵ بوونە؛ هه‌ركه‌سێك ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت یاخود له‌گه‌ڵیان نه‌بێت ده‌یكوژن؛ واز له كوشتنى خەڵکى شارى مووسڵ ناهێنن."
نه‌شوان به‌رزنجى




