وانکێ ڕووناک کرایەوە

وانکێ-KDP.info-سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێى وانكێ دەڵێ، له ئێستا كاره‌با گه‌یێنراوه‌ته شاره‌دێى وانکێ و گشت هاوكارییه‌كانیش هەر له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆمان كراوه.
(شێخ یووسف سالم كیكى) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێى وانكێ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "لەوەتی شاره‌دێى وانكێ ئازاد کراوە، کەمێ كاره‌باى بۆ دابین کراوە؛ ئێستا له ئاسكێ 5 میگاواتی دیکەی بۆ دابین کرداوە و، زۆر باشە."
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێى وانكێ گوتیشى، "پیلانى خۆمان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان له بوارى ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستى و شاره‌وانى پاره‌بۆمان دابین بكرێت، چونكه تا ئێستا هه‌موو ئه‌و هاوكارى و خزمه‌تگوزاریانه‌ى گه‌یشتووه‌ته سنووره‌كه‌مان و كاره‌كانى كراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆمان كراوه و به‌رده‌وامیشن له خزمه‌تکردنی خه‌ڵكى ئێمه.
(یووسف كیكى) گوتیشى، خه‌ونى ئێمه ئەوەبوو بگه‌ڕیێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش به پشتیوانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و له سایه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) ئه‌و خه‌ونه هاته دى، ده‌مانه‌وێت به شێوه‌ى فه‌رمیش بخرێنه سه‌ر پارێزگاى دهۆك.
نه‌شوان به‌رزنجى




