سبەینێ ناوخۆ و داد مووچە وەردەگرن

هەولێر-KDP.info-وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و داد دابەش دەكرێت. هاوكات ڕوونیشی كردووەتەوە، دووسبەیش هەریەك لە خانەنشینی مەدەنی، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن مووچە وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە سبەینێ دووشەممە 25/5/2015 مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و داد دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەیشی داوە، دووسبەی سێشەممە 26/5/2015 خانەنشینی مەدەنی، سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی مووچە وەردەگرن و، بەم شێوەیەیش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ــی 2015 دێت.
ئومێد بابان




