٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم لەگەڵ شەڕدا نییە..‌ شەڕەكەی نێوان حدكا و پەكەكە درێژەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

سیدەكان-kdp.info- دەنگی تەقە لە سێگۆشەی هەرێمی كوردستان، ئێران، توركیا دەبیسترێت و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دوو شەهید هەیە، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكانیش دەڵێت: "ئەو شەڕە پەیوەندی بە سیدەكان و گوندەكانییەوە نییە و ژیان لە ناوچەكە تەواو ئاساییە".

بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان (كاروان كەریمخان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستا راگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی شەڕ لە نێوان پەكەكە و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە سێگۆشەی هەر سێ وڵاتی هەرێمی كوردستان، ئێران، توركیا ڕووی داوە و تا ئێستایش شەڕ بەردەوامە، بەڵام ئەو شەڕە هیچ پەیوەندییەكی بە سیدەكان و گوندەكانییەوە نییە، هەتا دەنگی تەقەیش نابیسترێت، بەڵام ئێستا ئەو دوو لایەنە بەرانبەر بە یەكدی ڕاوەستاون و تا ئێستا دوو شەهید لە هەردوو لادا هەن".
(كاروان كەریم خان) گوتیشی: "پەیامی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوەیە كە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ شەڕدا نییە، بە تایبەتی شەڕی براكوژی و رێگە نادەین ئەو ناوچەیە ببێتە گۆڕەپانی شەڕ لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا".
رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار