٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو كەریم شارەزا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (كەریم شارەزا)..

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا (كەریم  مستەفا محەممەد) ناسراو بە (كەریم شارەزا)ـمان پێ گەییشت، كە بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر گیانی سپارد.
مامۆستا (كەریم شارەزا) كەسایەتییەكی دیاری رۆشنبیری و نیشتمانپەروەری شاری هەولێر و كوردستان بوو، نووسەر و ئەدیبێكی بەئەزموون و ناودار بوو لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە ناسراو بوو و خزمەتێكی بەرچاوی لە بواری نووسین و ئەدەبی كوردیدا هەیە و یەكێك بووە لە مامۆستا دێرینەكانی شاری هەولێر و خزمەتێكی زۆر بەرچاوی لە بواری پەروەردە و فێركردندا هەیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی تەواوی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
24/5/2015

هەواڵی پەیوەندیدار