پەکەکە ھێرشی بۆ سەر ھێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەست پێ‌کرد

رۆژھەڵاتی کوردستان-kdp.info- بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران ئاشکرای کرد، به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ پەکەکە هه‌ڵیكوتایه سەر ھێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان؛ ده‌یشڵێت هشتا هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان بەردەوامە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران(محەممەد ساڵح) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای چەندین رۆژ ھەوڵدان بۆ ئەوەی رێگری بكه‌ین لە شەڕی براکوژی و خیانەت دژ بە گەل و نەتەوە، به‌ڵام به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ پەکەکە لە دوو لاوه ھێرشیان بۆسەر ھێزەکانی ئێمە لە سەقەر و خڕیلەوەران دەست پێکردووە و، لەئێستایشدا بە تووندی ھێزەکانی ئێمە ئاگرباران دەکرێن.''
(محەممەد ساڵح) گوتیشی، تا ئێستایش ده‌خوازین دۆخەکە هێور ببێته‌وه و به‌ر به هێرشه نه‌خوازراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه بگیرێت، ئاخر ئێمه ئه‌مه هه‌وڵه‌ی شه‌ڕی براكوژی به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین، بەڵام خۆ به‌رگریكردن له‌خۆ كارێكی ڕه‌وایه و، پێشتریش رامانگەیاندووە کە له ئه‌گه‌ری هێرشی ناوڕه‌وای په‌كه‌كه مافی بەرگریکردن لەخۆمان هه‌یه.''
زیاتر گوتی، ''ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌كه‌كه له شه‌ركردن دژ به هێزێكی خه‌باتگێڕی كوردستانی كارێكی زۆر ناڕه‌وایه و نیشانی ده‌دات كه ویستی ئه‌وان بۆ ده‌ستسووركردن به خوێنی كورد به‌رجه‌سته‌یه. ئه‌گینا پاش هه‌وڵی زۆر و جیددیی ئێمه بۆ دانوستان و به شێوه‌یه‌كی سیاسی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی به‌ر له شه‌ڕ بوو، به‌ڵام هه‌رچی په‌كه‌كه‌یه هه‌م سیاسه‌تی چه‌واشه‌كردنی گرتووه‌ته به‌ر و هه‌میش هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌وای خۆی به‌رپا كرد.''
بڵند ئیبراھیم




