له به‌رزاییه‌كانى بادوش داعش بۆردوومان كرا

هه‌ولێر-KDP.info- به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، سه‌عات 09:00ى ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان له به‌رزاییه‌كانى (بادوش) بۆردوومان كرد و تانكه‌رێكى تیرۆریستان ته‌قێندرایه‌وه، كه به نیاز بوون بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى به‌كارى بهێنن.
به گوێره‌ى زانیاریى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌رزاییه‌كانى ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى (بادوش)، كه به به‌رزاییه‌كانى (بادوش) ناسراوه و ده‌كه‌ونه میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله‌وه، بۆردوومان كردووه. له ئاكامى ئه‌و بۆردوومانانه‌دا وێڕاى وه‌شاندنى گورزى كاریگه‌ر له تیرۆریستانى داعش و كوژرانى ژماره‌یه‌ك تیرۆریست، تانكه‌رێك تێك شكێنراوه كه تیرۆریستان به نیاز بوون بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى خۆكوژى و بۆمبڕێژكردنى به‌كارى بهێنن.
به‌رزاییه‌كانى بادوش له 10ى حوزه‌یرانى 2014ه‌وه له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه داگیر كراوه و بادوش ناحیه‌یه و سه‌ر به قه‌زاى ناوه‌ندى مووسڵه.




