٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی پەرلەمان وەڵامی 4 فڕاكسیۆنەكەی نەداوەتەوە.. ئاڕاستەی سێیەم: تەنیا یەك رێگا هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئاڕاستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "تاوەكو ئێستا سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی یادداشتی ئێمەی نەداوەتەوە". جەختیش دەكاتەوە كە، تەنیا یەك رێگا هەیە بۆ ئەوەی ئەوانیش وەكو چوار فڕاكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان ئەندامیان لە لیژنەی ئامادەكردنی دەستووردا هەبێت.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئاڕاستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان (باپیر كامەلا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كاتێك پەرلەمانی كوردستان لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری پەسەند كرد، ئێمە یادداشتێكمان دایە سەرۆكایەتیی پەرلەمان وەك ناڕەزایەتی بەرانبەر ئەو پشتگوێخستنەی ئێمە وەكو چوار فڕاكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان لەو لیژنەیەدا، بەڵام بە داخەوە تاوەكو ئێستا وەڵامی یادداشتەكەی ئێمە نەدراوەتەوە".

(كامەلا) گوتیشی: "ئێمە بەو شێوەیە بەشداری لەو لیژنەیەدا ناكەین و تەنیا یەك رێگاش هەیە بۆ ئەوەی بەشدار بین، ئەویش ئەوەیە كە یاساكە هەموار بكرێتەوە و ئەندامان لە ٢١ـەوە زیاد بكرێن و ئەندام بۆ ئێمەیش دیاری بكرێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار