٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 2 هەزار و 500 داعش لە شنگال كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، لە پێنج مانگی رابردوودا زیاتر لە 2500 تیرۆریست كوژراون، بە سەدانیش بریندار بوون و چەكێكی زۆریش كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە، تیرۆریستانیش لە ترسی پێشمەرگە، لە دەوروبەری تەلەعفەر خەندەق لێ دەدەن.

فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال عەقید (نادر خەمۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "رۆژ بە رۆژ داعش لە شنگال پاشەكشە دەكات، ئەمەیش لەبەر بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگەیە، كە زۆربەی ناوچە ستراتیژی و بەرزاییەكان و شنگالی كۆن بە دەست هێزەكانی پێشمەرگەوەیە، هەموو ئەوانە داعشی ناچار كردووە و بەرەو دواوە بچێت، تیرۆریستانیش لە ترسی گورزی هێزی پێشمەرگە، لە دەوروبەری تەلەعفەر خەندەق لێ دەدەن".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەیشی دا: "لەو 5 مانگەدا كە  دەوروبەری شنگال و بەشێكی زۆری ئەو شارۆچكەیە ئازاد بووە، رۆژانە هێزەكانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بنكە و بارەگاكانی داعش لەناو شنگال بۆردوومان دەكەن، بەو هۆیەیشەوە زیاتر لە 2500 تیرۆریستی داعش كوژراون و بە سەدانیش بریندار بوونە و زیانێكی زۆری ماددییش بەر داعش كەوتووە، هەروەها بە سەدان ئۆتۆمبێل و چەكیان تێك شكێندراون و رێژەیەكی زۆریش لە چەكی تیرۆرستان كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار