٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شوێنی چوار پاسەوانە رفێنراوەكانی سەرۆككۆمار دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-بە گوێرەی زانیاریی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شوێنی ٤ پاسەوانە رفێنراوەكەی سەرۆككۆماری عێراق دۆزرایەوە و لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنیان.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (عادل نووری) بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە رێگەی چەند نێوانگیرێكەوە توانیومانە شوێنی 4 پاسەوانەكەی سەرۆككۆمار بدۆزینەوە".

(عادل)  گوتیشی: "نیوەرۆی ئەمڕۆ 23ـی ئایار شوێنی 4  پاسەوانە كوردەكانی سەرۆككۆماری عێراقمان دۆزییەوە".
لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر رێگای بەغدا – خورماتوو، لە لایەن گرووپێكەوە كە گومان دەكرێت حەشدی شەعبی بن، 4 پاسەوانی سەرۆككۆكار رفێندران.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مووژدەی بە خانەوادی  ئەو 4 پێشمەرگە دا كە لە ئێستادا سەرقاڵی میكانیزمی وەرگرتنەوە و هێنانەوەی ئەو پێشمەرگانەن بۆ كوردستان.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار