٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆشیار زێباری و عەبادی كۆ دەبنەوە.. بۆ چارەكردنی كێشەی بوودجەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-بڕیار وایە وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كۆ ببێتەوە بە مەبەستی چارەكردنی كێشەی ئەو بوودجەیەی كە لە مانگی نیساندا لە هەرێمی كوردستان بڕدراوە.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (مەسعوود حەیدەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وەزیری دارایی عێراق (هۆشیار زێباری) بۆ چارەكردنی كێشەی بڕینی بەشێك لە بودجەی هەرێم بۆ مانگی نیسان راسپێرادراوە و وا بڕیارە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كۆ ببێتەوە بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارە بكات".

(مەسعوود) گوتیشی، كار بۆ ئەوە كراوە كە لە ڕووی سیاسییەوە ئەو پرسە چارە بكرێت، هەر بۆیە پرسی بانگهێشتكردنی سەرۆكوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق بۆ پەرلەمان، دوا خراوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیشی كردەوە: "ئەگەر وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا نەگەییشتنە رێككەوتن، ئەو كات هەوڵ دەدەین بە شێوەیەكی دیكە ئەو پرسە چارە بكەین".
ئەوەیشی خستە ڕوو، تا ئێستا وادەی كۆبوونەوەكە نێوان وەزیری دارایی و سەرۆكوەزیران دیاری نەكراوە.
(مەسعوود حەیدەر) راشیگەیاند، لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێككەوتنی لەگەڵ عێراق و بە بەردەوامی نەوت رادەستی بەغدا دەكات.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار