دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە دادەمەزرێن.. ئەمەریكا پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكات
_(1)__2015_05_23_h15m30s42__RM.jpg)
هەولێر-KDP.info-بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بە مەبەستی دەستپێكردنی ناونووسكردنی پێشمەرگە بۆ دوو لیوای دیكە، چاوەڕێی ئەمەریكا دەكەن تا ئامادەكارییەكانیان تەواو بكەن و هەر كاتێك ئەوان تەواو ئامادە بن، دەست بە ناوتۆماركردن دەكرێت.
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ئەنوەر حاجی عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئامادەكارییەكان بۆ پێكهێنانی دوو لیوای هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریكاوە بەردەوامن، بەڵام لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەمەریكا دەكەن بۆ دەستكردن بە پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە.
(ئەنوەر حاجی عوسمان) گوتیشی، هەر كاتێك ئەمەریكا لە ڕووی ئامادەكردنی راهێنەر و پێداویستییەكانی دیكەوە ئامادە بێت، دەست دەكرێت بە پێكهێنانی ئەو دوو لیوایەی هێزی پێشمەرگە.
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە: "كە ئامادەكارییەكان لەلایەن ئەمەریكاوە تەواو بوون، دەست دەكرێت بە ناونووسكردن بۆ دامەزراندنی پێشمەرگە بۆ ئەو دوو لیوایە و لەئێستایشدا ئێمە چاوەڕێی ئەوان دەكەین".
ئەوەیشی خستە ڕوو، كاتی پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە دیار نییە و لە چاوەڕوانیدان. ئەمەریكا بڕیاری داوە دوو لیوای دیكەی هێزی پێشمەرگە دابمەزرێن و هەموو پێداویستییەكانی ئەو دوو لیوایەیش لە ڕووی پێداویستیی سەربازی و چەك و تەقەمەنییەوە، لەلایەن ئەوانەوە دابین بكرێت.
بڵند ئیبراهیم




