٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكایەتیی كۆمار دەنگۆی داواكردنی ناوبژیوانیی ئێران بۆ ئازادكردنی پاسەوانە رفێنراوەكان رەت دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  راوێژكارێتیی راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دوێنێ هەینی ئەو هەواڵانەی رەت كردنەوە گوایە سەرۆكایەتیی كۆمار داوای ناوبژیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردبێت یا پارەی دابێت بۆ ئازادكردنی چوار پاسەوانی سەرۆككۆمار كە لە نۆی ئەم

مانگەوە لە لایەن نەناسراوانەوە رفێنراون؛ ئاماژەیشی داوه‌، كە پیلانی رفاندن بۆ هەڕەشە و وەرگرتنی شتێكە و هیچ لێكدانەوەیەك یاخود مەبەستێكی سیاسی هەڵناگرێت.

وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، راوێژكارێتییەكە ئەوەیشی دوپات كردووه‌تەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕاست نین؛ ئاماژەیشی داوه‌، سەرۆكایەتیی كۆمار رێوشوێنی تایبەتیی هەیە بۆ بەدواداچونی پرۆسەی ئازادكردنی پاسەوانە رفێنراوەكان و لە پەیوەندیگرتنی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە رەسمیی و ئیدارییە پەیوەندیدارە عێراقییەكاندا.

راوێژكارێتیی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆمار، سه‌سوڕمانی خۆیشی نیزدان داوه‌ له‌وه‌ی هەندێك كەناڵی تەلەڤزیۆن و سایتی ئەلیكترۆنیی 'پڕوپاگەندەیان كردووە و رەواجیان داوە بەم جۆرە قسە و قسەڵۆكانە بێئەوەی پرسیار لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن لە سەرۆكایەتیی كۆمار تا دڵنیابن لە راستیی ئەو قسەوباسانە.'
 

هەواڵی پەیوەندیدار