كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له ڕه‌مادی پاساو نادرێ.. جۆرێك بووه له پیلان

به‌غدا-KDP.info- جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(ساڵح موتڵه‌گ) باوه‌ری وایه، كشانه‌وه‌ی كۆی یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی عێراق له به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش له ڕه‌مادی، پرسێكه پاساو نادرێ و جۆرێكه له پیلان.
(موتڵه‌گ) به شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه، حكوومه‌ت له دانی چه‌ك به پیاوانی هۆزه‌كانی ئه‌نبار جیددی نه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌یش بوو وای كرد كاریگه‌ریی به‌سه‌ر خۆڕاگریی چه‌كدارانی هۆزه‌كانه‌وه هه‌بێ به‌رانبه‌ر به هێرشی چه‌كدارانی داعش، كه ڕێكخراوه‌كه ده‌رفه‌تی هێنا و پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕه‌مادیدا گرت.
زریان زیاد




