قه‌نناس به‌ده‌ستێكی داعش كوژرا

كه‌سكێ-KDP.info- سه‌عات 9ی ئه‌مه به‌یانییه، به هه‌ماهه‌نگیی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له نزیك دوو رێیانى كه‌سكێ – كارگه‌ى پاڵاوتنى غاز له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، مۆڵگه‌كانی داعشانیان كوتا و چه‌ند تیرۆریستێك كرانه ئامانج كه قه‌نناسبه‌ده‌ستێك له نێویاندا هه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی زێره‌ڤانی، ئامنجه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه ده‌ستنیشان كراون و، له دوو ڕۆژی ڕابردوویشدا هه‌ر به هه‌ماهه‌نگیی ئه‌وان مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان له میحوه‌ری ناوه‌ران و رۆژاوای دیجله كراونه‌ته ئامانج و زیانی زیانی زۆریان لێداون.




