٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا دەروازەی چوونەناوەوەی بۆ پایتەخت بەسەر ئاوارەکاندا داخستووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی بی سی) دەستەڵاتدارانی بەغدا ده‌رگاكانی چوونەناوەوەی بەغدایان بەسەر ئاوارەکانی ڕەمادیدا داخستووە؛ ئاوارەکان لە ڕەوشێکی مرۆیی خراپدان و، نازانن پەنا بۆ کوێ ببەن.

پردی (بزێبیز) کە دەروازەیەکەی سەلامەت بووە و ئاوارەکان پەنایان بۆی بردووە بۆ ئەوەی له‌وێوە بچنە ناو بەغداوە، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی بەغدا ڕێگەكه‌ی لێ داخستوون و،  هۆکارەکەیشی نادیارە.

شیاوی گوتنە بەهۆی داگیركردنی ڕەمادی لەلایەن داعشەوە زیاتر لە (٤٠) هه‌زار کەس ئاوارە بوون، ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهان له‌ نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئێستا سەرگەرمی دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە مرۆییەکانە بۆیان. هەروەها دەستیان کردووە بە ناردنی کۆمەک بۆ خەڵکی لێقەوماوی ناو پارێزگاکەش.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە داعش هێز و گوشاری خۆی ڕووەو ڕۆژهەڵاتی ڕەمادی چڕتر کردووه‌تەوە بە ئامانجی داگیرکردنی دەریاچەی حەبانیەش، هه‌ڵبه‌ت گرتنی حەبانیە خاڵی بەیەکگەیاندنی فەللوجە و ڕەمادی دەبێت، ئەوسا هەڕەشەکان بۆسەر بەغدا نزیکتر دەبنەوە، هەربۆیەش حکوومەتی عێراق هێزێکی زۆری لەوێ کۆ کردووه‌تەوە بەئامانجی پاراستنی.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار