یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستوور رۆژى دووشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لێژنه 21 كه‌سییه‌كه بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمى كوردستان بۆ راپرسی ئاشكرای ده‌كات، رۆژى دوو شه‌ممه سه‌عات 11ى پێش نیوه‌رۆ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
(ڤالا فه‌رید) ئه‌ندامی لێژنه 21 كه‌سییه‌كه له پشكى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "رۆژى دوو شه‌ممه سه‌عات 11ى پێش نیوه‌رۆ لێژنه‌كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ساز ده‌كات.
(ڤالا فه‌رید) گوتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌ین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میكانیزمێك دابنێین تا چالاكان و شاره‌زایانی بواری ده‌ستوور سه‌رجه‌میان بتوانن له‌گه‌ڵمان به‌شدار بن و چی تێبینی و سه‌رنجێك هه‌بێ پێمانی بڵێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى بڕیاره له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆكی لێژنه 21 كه‌سییه‌كه و بڕیارده‌ر و جێگری سه‌رۆك به‌پێی میكانیزمێك هه‌ڵبژێردرێن.




