17 تیرۆرست كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون

خارز-KDP.info- فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خارز رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له میحوه‌ری خازر به هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان 17 تیرۆست كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
(موقه‌ده‌م جادر زراریی) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خارز به ماڵپه‌ڕیی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانى راگه‌یاند: "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه و باره‌گاكانی داعشیان له میحوه‌ری خازر بۆردومان كرد، له‌و بۆردومانه‌دا 17 تیرۆرست كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، چه‌كدارانی داعش‌یش كه‌له‌خ و برینداره‌كانی خۆیان بۆ مووسلچ ده‌گوازنه‌وه، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر تیرۆرستان كه‌وت.
(زراریی) گوتیشی: "ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه و باره‌گاكانی داعش له‌ناوچه‌كه بۆرومان ده‌كه‌ن، به‌ڵكه رۆژانه داعش له‌و ناوچه‌یه له‌ناو ده‌چێت و كوژراو برینداریان ده‌بێت".
رابین شێروانی




