٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپه‌یمانان داعشیان له‌ نێو كونسولخانه‌ى توركیا له‌ مووسڵ بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info- به‌رپرسى لقى 14ـى پارتى رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامى بۆردوومانى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ باڵه‌خانه‌ى كونسولخانه‌ى توركیا ژماره‌یه‌ك‌ تیرۆرستى داعش كوژران.
 
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب ) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاند: "فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان بۆردوومانى كونسولخانه‌ى توركیایان له‌  ناوچه‌ى جوسقى لاى راستى شارى مووسڵ كرد، كه‌ تیرۆرستانى داعش كردبوویانه‌ ‌ باره‌گاى خۆیان .
(ره‌جه‌ب) گوتیشى: "له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بۆردوومانه‌دا‌ 50 تیرۆرستى داعش له‌ نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا‌ كوژران و، چه‌ندینیشیان برینداربوون، چونكه‌ كونسولخانه‌ى توركیا ده‌كه‌وێته‌ نێو خانووى هاوڵاتیان له‌و ناوچه‌یه.
 
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار