فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعشیان كرده ئامانج و به‌سه‌ریاندا وێرانكرا

كەسكێ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشیان كرده ئامانج و كارگه‌كه به‌سه‌ریاندا وێرانكرا ده‌شڵێت، وێڕای كوژرانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارییان كردبوو، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و چه‌كی مامناوه‌ندی تیرۆریستانی داعش سووتێنراوه.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی موقەدەم (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومانكرد
(دڵشاد) گوتیشی: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی سه‌عات 01:30ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشیان له ناو كارگه‌یه‌كی كۆنی گوندی (ئه‌بته‌شت) له ناوچه‌ی (كه‌سكێ)ی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله كرده ئامانج و كارگه‌كه به‌سه‌ریاندا وێرانكرا.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی زیاتر ڕوونی كردەوە، وێڕای كوژرانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارییان كردبوو، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و چه‌كی مامناوه‌ندی تیرۆریستانی داعش سووتێنراوه.
جێگاى باسه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتى رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازیی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشیان له میحوه‌ره‌كانی رۆژئاوای دیجله و ناوه‌ران كردووه‌ته ئامانج و به هۆیانه‌وه چه‌ندین چه‌كداری تیرۆریست كوژران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له دۆشكه و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و هامه‌ری چه‌كداره تیرۆریسته‌كان ته‌قێندراونه‌ته‌وه.




