جیب بووش: تا براكه‌م سه‌رۆك بوو، داعش نه‌بوو

واشنتن-KDP.info- (جیب بووش)ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی 2016ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، كاتێك براكه‌ی(جۆرج بووش) سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه، داعش نه‌بووه.
(جیب) هه‌روه‌ها گوتی، ڕێكخراوی قاعیده به ته‌واوی له عێراق بنه‌بڕ كرا كه براكه‌م سه‌رۆك بوو، به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵه له عێراق كراوه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كه‌مێك شڵه‌ژانی هه‌بوو كه‌چی وڵات به‌ره‌و سه‌قامگیری هه‌نگاوی ده‌نا، سه‌رۆكی ئێستایش ده‌یتوانی هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ما كاری بكردایه كه ڕێگر بوایه له سه‌رهه‌ڵدانی داعش.
براكه‌ی (بووش) هاوكات ده‌ڵێ، پێشنیازی كشانه‌وه له عێراق باش بووه، سیاسییه‌كان وا ده‌ڵێن، به‌ڵام سه‌ركرده‌كان نا.. سه‌رۆكیش كاتێك ده‌ستبه‌رداری عێراق بوو هه‌ر وایكرد، ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه بوو، بیرمانه كه سه‌ربازانمان خوێنیان بۆ ڕه‌مادی رشت، به‌ڵام توانییان له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌ون، به‌ڵام ئه‌و سه‌قامگیرییه له ئێستادا نه‌ماوه.
CNN - زریان زیاد




