دێمبسی: ڕه‌مادی به گوشاری داعش نه‌كه‌وتووه.. لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه

واشنتن-KDP.info- سه‌رۆكئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئه‌و هێزه‌ی سوپای یێراق كه له ڕه‌مادی بووه خۆی بڕیاری پاشه‌كشه‌ی داوه و، له‌ژێر گوشاری هێرشه‌كانی دایشدا نه‌بووه.
(مارتن دێمبسی) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كه‌ی سوپای عێراق له ڕه‌مادی یه‌كلایه‌نه بڕیاری پاشه‌كشه‌ی داوه و، پێیوابووه به‌و شێوه‌یه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵێك كه باشتر لێیه‌وه به‌رگری بكات؛ ئاماژه‌یشی دا كه هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكایش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و پرسه ده‌كه‌ن تا به ته‌واوی بزانن كه كتومت له ڕه‌مادی چ ڕوویداوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه، به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ری وایه كه، كه‌ستن و شكستی ڕه‌مادی، گورزێكی ه‌بهێز بوو له هه‌وڵی جه‌نگان دژ به داعش.
(دێمبسی) پێشتریش گوتبووی، شاری ڕه‌مادی سیمبولێك نییه، هه‌ڵبه‌ت باش نییه شكت ببات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێ بكه‌وێ، ئه‌مه كۆتایی هه‌ڵمه‌تی جه‌نگ دژ به داعش نابێ.
زریان زیاد




