٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ بەغدا ناتوانێت دەرگا بۆ 20 هەزار كەس بكاتەوە !

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا (د.ئەشواق جاف) دەڵێ، "عێراق زیاتر لە ٣ ملیۆن ئاوارەی هەیە، بۆیە داوامان كرد بە فەرمی داوای هاوكاریی زیاتر لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكرێت تا چارەیەک بۆ حاڵی ئەو ئاوارانە بدۆز رێتەوە".

ئەندامی كورد لە لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. ئەشواق جاف) بە ‌‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە راگەیەندراوی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤدا هاتووە كە لە عێراقدا سێ ملیۆن ئاوارە هەن، پێش ئەوەی شاری ڕەمادی بكەوێتە ژێر چنگی تیرۆریستیانی داعشەوە، وەك باسی دەكەن زیاتر لە 20 هەزار كەسیش لەوێ ئاوارە بوون، بۆیە ئاوارەبوونی زیاتر لە سێ ملیۆن كەس كارەساتە"  .
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، "لەبەر ئەوە داوامان كرد حكوومەتی عێراق بە ‌فەرمی داوای هاوكاریی زیاتر لە ‌رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكات بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارە زۆرە و نەنگییش نییە بڵێن ئێمە ناتوانین خزمەت بەو هەموو ئاوارانە بكەین، چونكە پلانی تۆكمە نییە و هەر لایەنێك بە تەنیا كار دەكات ."
(جاف) زیاتر گوتی، "ئێمە تەنیا داوای هاوكاریی مرۆیی ناكەین، بەڵكە شارەزاشمان لەو بوارەدا بۆ دانانی پلان پێویستە كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو كارەساتەدا بكەین، ڕاستە ئێمە لە كوردستان ئاوارەییمان بینیوە و تا ڕادەیەك شارەزاییمان هەیە، بەڵام ئەوانی دیكە یەكەمجارە وەهایان بەسەر دێت، لە دانیشتنی پەرلەمانیشدا پەرلەمانتارەكان شایەتیی ئەوەیان دا كە هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئاوارە كردووە، ئایا بۆ بەغدا ناتوانێت دەرگا بۆ 20 هەزار كەس بكاتەوە؟" .
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار