٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەران.. مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان كران و زیانی زۆیان پێ گەیەندرا

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-  فڕۆكە جەنگییەكان ژمارەیەك مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندەكانی (خوروسەباد، باریمە)ـی سنووری میحوەری (ناوەران) بۆردوومان كرد و زیانی گیانییان پێ گەیاندن.

بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش.لەو چوارچێوەیەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-ی ئایاری 2015، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان ژمارەیەك مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندەكانی (خوروسەباد، باریمە)ـی سنووری میحوەری (ناوەران) بۆردوومان كرد.
بە گوێرەی زانیاریی سەرەتایی، ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش لە ئاكامی ئەو بۆردوومانانەدا كوژراون.
پێكانی ئەو ئامانجە سەربازییە و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی وردی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی هات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار