٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

390 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە دوو وێستگەدا 390 مێگاوات كارەبا خرایە نێو تۆڕی كارەباوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی  كارەبا لە وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان (دیار تاهیر بابان) بە ماڵپەری فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە دوو وێستگەدا بەرهەمی تازەی كارەبا خرانە نێو تۆڕی گشتیی كارەبا وە، لە چەند رۆژی رابردوویشدا بەرهەمی تازەی كارەبا خراوەتە نێو تۆڕەكانی كارەبا، لە یەكەیەكی تازەی كارەبای هەولێر بڕی 250 مێگاوات زیاد بووە، لە خورمەڵەیش 140 مێگاوات كارەبا بە هۆی دابینكردنی غازەوە زیادی كردووە و خراونەتە نێو تۆڕی كارەبای گشتییەوە".
(بابان) ئاماژەیشی بەوە دا، جگە لەو 390 مێگاوات كارەبایە، هیچ بەرهەمێكی دیكەی زیادە بۆ هاوین ئامادە نییە و، هۆكارەكەیشی بۆ قەیرانی دارایی گەڕاندەوە كە چەند پڕۆژەیەكیان وەستاون.
بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا دەشڵێت، دەبێت هەوڵی جیددی بۆ چارەكردنی كێشەكانی كارەبا بدرێت بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا كارەبا كێشەی نەبێت.
وەزارەتی كارەبا رایگەیاندووە، لە مانگی ئایاردا لە شەو و رۆژێكدا (22 تا 23) سەعات كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار