ئه‌مڕۆ كه‌مپێكی دیكه بۆ ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك ده‌كرێته‌وه

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسی كه‌مپه‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌دێی بامه‌ڕنێی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئامێدی، كه‌مپی "داودیێ" بۆ ئاواره‌كان ده‌كرێته‌وه، كه زیاتر له 900 كابینه له‌خۆ ده‌گرێت، به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌یش، ژماره‌ی كه‌مپه‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك بوونه 16 كه‌مپ.
(ئیدریس ساڵح) به‌رپرسی كه‌مپه‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ كه‌مپی داودیێ له سنووری شاره‌دێی بامه‌ڕنێ بۆ ئاواره‌كان ده‌كرێته‌وه، كه شوێنی زیاتر له 675 خێزان تێدا ده‌بێته‌وه."
گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبانه‌كانی بۆ دابین كردووه، به هاوكاریی ڕێكخراوی UN ئێستا دوو قوتابخانه له‌و كه‌مپه‌دا كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بنكه‌ی ته‌ندروستی تێدایه، هه‌روه‌ها بنكه‌ی ئاسایش و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و كه‌مپه دابین كراون."
(ئیدریس ساڵح) به‌رپرسی كه‌مپه‌كان ئه‌وه‌شی گوت: ئێستا 18 كه‌مپ بۆ ئاواره‌كانی عێراق له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ن، كه تا ئێستا 16 كه‌مپ ئاواره چوونه‌ته ناوی و زیاتر له 183 هه‌زار ئاواره‌ی تێدایه، له‌گه‌ڵ دوو كه‌مپی دیكه‌یش له قۆناغی جێبه‌جێكردندانه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌كرێن و ئاواره ده‌چنه ناویانەوە".
ڕابین شێروانی




