حكوومه‌ت بە کەیفی خۆی دراو دەخاتە بازاڕەوە.. نرخی دراو جێگیر نابێ

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى داراییى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌ینێ، به‌هۆى پابەندنه‌بوون به مادده‌كانى ده‌ستوور تایبه‌ت به خستنه بازاڕى دراو له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه، لیژنه‌كه‌یان داوایان له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كردووه سكاڵا دژى حكوومه‌ت تۆمار بكه‌ن.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى داراییى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق(ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێمه به نامه‌یه‌كى فه‌رمی دوامان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه داواى یاسایى تۆمار بكه‌ن له دژى حكوومه‌ت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندى پابه‌ند نه‌بووه به بڕیاره‌كانى بوودجه‌ى 2015ـەوە."
ئه‌و بڕیارده‌ره‌ى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى، "ئه‌و كاره دژ به یاسایه کە حكوومه‌ت ده‌یكات، رۆژانه به‌پێى یاسای بوودجه‌ى ئه‌مساڵ ده‌بێت رۆژانه بانكى ناوه‌ندى عێراق ته‌نیا بڕى 75 ملیۆن بخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان 150 ملیۆن ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه."
(ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید) زیاتر گوتى: "به‌رده‌وامیى جێگیرنه‌بوونى نرخى دراو له بازاڕه‌كان، هۆیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت ئالیه‌تێكى گونجاوى نییه کە لە ڕێیەوە دراو بخاتە بازاڕەوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




