٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس نەورۆڵی: پۆستی قایمقامی هەڵەبجە مافی خۆمانە.. لەبەر هەلومەرجی ئێستای كوردستان بێدەنگین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانیKDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی دەڵێت: "تاوەكو ئێستا یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی داواكاریی ئێمەیان نەداوەتەوە و، ئێمەیش لەبەر هەلومەرجی ئێستا بێدەنگین".

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی (فارس نەورۆڵی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی داواكاریی خۆی بە شاندی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان داوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەوان وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە و، ئێمەیش چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین".

(نەورۆڵی) گوتیشی: "جارێ ڕوون نییە ئێمە چ هەڵوێستێكمان دەبێت گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، چونكە ئێمە هەلومەرجی ئێستای هەرێمی كوردستان لە بەرچاو دەگرین، بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی تێپەڕێندرێت."

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر ئەو دوو لایەنە نیازی رێككەوتنیان نەبێت، بیركردنەوەیەكی باش نییە و خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی و خۆیشیان ناكات، بەڵام رەنگە بۆ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان باش بێت كە پۆستەكان لە دەست ئەواندایە.

(فارس نەورۆڵی) راشیگەیاند: "ئێمە سوورین لەسەر داواكارییەكانی خۆمان كە پێویستە قایمقامی هەڵه‌بجە بە ئێمە بدرێت، چونكە پێشتر رێككەوتنی لەبارەوە كراوە و هەموو لایەنەكان پۆستی خۆیان وەرگرتووە و تەنیا پارتیی دیموكراتی كوردستان ماوە".

بڵندئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار