فڕۆكە جەنگییەكان بە هاوكاریی پێشمەرگە، مۆڵگەكانی داعشیان ئاگرباران كرد

كەسكێ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكان بە هەماهەنگیی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە میحوەری كەسكێ ئاگرباران كرد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی موقەدەم (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعات یەكی پاشنێوەڕۆ ژمارەیەك مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش بە هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگەی زێڕەڤانی، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە لە گوندی وائیلی سنووری میحوەری كەسكێ بە سەختی ئاگرباران كران".
(دڵشاد) گوتیشی: " لەم بۆردوومانەی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیماناندا بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش، چەكێكی زۆر و چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی لەناو براون و زیانێكی زۆریش بەر تیرۆرستان كەوتووە" .
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی زیاتر ڕوونی كردەوە: "ئەو بۆردوومانە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی یەكە مەیدانییە سەربازییەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بەڕێوە چووە" .
نەشوان بەرزنجی




