٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی هاوكاریی 1460 خێزان و 300 منداڵی پەنابەری كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام لە سەرجەم كەمپی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان رۆژانە خواردن و پێداویستی بەسەر پەناخوازاندا دابەش دەكات، لەو میانەیەشدا لە كەمپەكانی بەحركە و باسرمە و قوشتەپە و هەرشەم و شاری سلێمانی، دەیان جۆر پێداویستییان بەسەر پەناخوازاندا دابەش كردووە.

لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی بەردەوام ئۆفیس و تیمەكانی دەزگا لەنێو كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان هاوكاریی جۆراوجۆری پەناخوازان دەكەن، لەو میانەیەیشدا لە هەڵمەتێكدا لە شاری سلێمانی، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا بە دابینكردنی پێداویستیی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەكانی نێو كەمپەكان و هەروەها بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە 6 بنكەی تەندروستیی ناوشاری سلێمانی لە خۆ گرتبوو، كە پێویستییەكی زۆریان بەو كەرەستە و پێداویستییە تەندروستیانە هەبوو.

لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكیەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەنێو كەمپی پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان، لە كەمپی هەرشەم دەزگا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای یەسرا هەستان بە دابەشكردنی 1550 دەبە شیری گیراوەی یەك لیتری بۆ پەناخوازانی كەمپەكە كە ژمارەیان 600 خێزانە، هەروەها لە كەمپی بەحركە بەهەمان شێوە لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو دەست كرا بە دابەشكردنی 360 كارتۆن دەبە شیری گیراوە بەسەر 830 خێزانی پەناخوازدا.

هەر لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازانی كەمپەكان، لە كەمپی قوشتە بۆ ئەو منداڵانەی تازە لە دایك بوون، بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای دەزگای خەلیفە دەست كرا بە دابەشكردنی ئیسفەنج و لانك بەسەر 250 منداڵی تەمەن یەكساڵان. هەروەها لە كەمپی باسرمە بە هەمان شێوە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی شیر و دایبی بۆ 55 منداڵی تازەلەدایكبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار