چوار لایەن بایکۆتیان کرد.. پەرلەمانی کوردستان 20 کەسی لە لیژنە 21 کەسییەکەی دەستوور پەسەند کرد

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی کوردستان بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆ بووەوە و، 20 ئەندامی لیژنە 21 کەسییەکەی دەستووری پەسەند کرد و تەنیا 1 ئەندام ماوە دیاری بکرێت، کە ئەویش نوێنەری هەر چوار حیزبی (حیزبی سۆسیالیستدیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، حیزبی شیوعیی کوردستان و ئاراستەی سێیەم)ـن، بەڵام ئەوان پێشتر رایانگەیاند، کە کاندیدیان نابێ.
پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی کوردستان(باپیر کامەلا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، ئێمە چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان کە یەک کورسیمان ھەیە، یادداشتێکمان ھەیە دەیدەین بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و رای گشتی، هەڵبەت بۆ ئەوەیە کە بەھیچ شێوەیەک ئێمە بە سیستەمی سانتلیگۆ بۆ پێکھێنانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور رازی نین و ئەوە بەدەرە لە یاساکە، چونکە لە یاساکەدا ھاتووە پێویستە لیژنەکە بە سازان دروست بکرێت و، ھەموو لایەک تێیدا بەشدار بێت، بەڵام ئەمە لەسەر رای چوار فراکسیۆن دروست کراوە و ھەموو لایەک بەشدار نییە."
پاش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان و پەسندکردنی ٢٠ کەس لە ٢١ کەسەکەی ئاامدەکردنی دەستوور، چوار لایەنەکەی کە تەنیا کورسێکیان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕێی دەستگاکانی ڕاگەیاندنەوە پەیامی خۆیان بە ڕای گشتی گەیاند.
(ئەبوکاروان) لە فراکسیۆنی حیزبی شیوعیی کوردستان یادداشتەکەیانی خوێندەوە، کە تێیدا جەخت کرابووەوە کە، ئەو کورسییەی بۆ ئەو چوار لایەنە کوردستانییە دیاری کراوە، ئەوان لە پڕۆسەی ئاامدەکردنی دەستوور کۆ ناکاتەوە، چونکە وەک ئەو گوتی، ئەوان بیر و ڕای جیایان هەیە بۆ دەستوورێک کە، بۆ پاشەڕۆژ و نەوەی پاشەخۆیشیانە، نەک هەر بۆ ئێستا، بۆیە ئەم پرۆسیەیان قبووڵ نییە.
ئهندامى پهرلهمانى كوردستان لە فڕاکسیۆنی زەرد(ئارى ههرسین) لەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند، ئەوان پێداگری دهكهن كه دهبێت له لێژنه 21 كهسییهكهى دهستوورى كوردستان حزبهكانى دیكهیش بهشدارى بكهن.
(ههرسین) گوتیشی، ناكرێت لهو لێژنهیهدا ڕهچاوى چوار حزبى گهورهى كوردستانى نهكرێت، بهتایبهتى ئهم حزبانه له خۆش و ناخۆشییهكانى ئهم وڵاتهدا بهشدار بوون.
ئەو دەپرسێ کە بۆ دەبێ لیژنەکە تەنیا 21 كهس بێ، خۆ دەکرێ زیاد بکرێ؛ ئاخر ڕەوا نییە حیزبی سۆسیالیستدیموکراتی کوردستان کە سکرتێرەکەی بەردەوام لە شەڕی داعشە و کوڕێکیشی شەهید بووە، لە ئامادەکردنی دەستووردا نوێنەری نەبێ.
هاوکات گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان(محەممەد عەلی) گوتی، دەبێ ئەو حیزبانەی ەل سەردەمی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە، لە بەدامەزراوەییکردنی هەرێمەکەیشدا بەشدار بن.




