بازرگانان فێڵ لە بەنزیندا دەکەن.. تاقیگە گەڕۆکەکانیش قەیرانەکە وەستاندوونی

هه‌ولێر-KDP.info- لیژنەی بازرگانی و مافی بەکاربەر دەڵێ، تاقیگه گەڕۆکەكانی وه‌زاره‌تی سامانە سرووشتییەکان سامپڵی به‌نزین وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تا ئێستا رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكاران نه‌گیراوەتە بەر دەشڵێت، هەندێکی بازرگانان نەفتا لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن کە ئەمە فێڵە. لێژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌یش له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنباز و تێبینیانه‌ى له‌باره‌ى به‌نزینه‌وه هه‌یه، ده‌كرێته پرسیار و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان باس ده‌كرێت.
(دڵشاد شه‌عبان) جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى پیسه‌شازى و وزه له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر سكاڵاى هاووڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتووه و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له په‌رله‌مان كراون، کە دەربارەی خراپیى به‌نزینن، بڕیار دراوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان بكرێت و سه‌رجه‌م تێبینى و پێشنیازه‌كان بخرێنه ڕوو، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به كوالێتیى به‌نزینەوە هه‌یه، چونكه زانیاریمان هه‌یه كه له بنكه‌كانى دابه‌شكردنى به‌نزین كوالێتییه‌كانیان دێته خواره‌وه، بۆیه ده‌بێت له‌و باره‌وه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بكرێت."
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه داوا له وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن هه‌وڵ بدرێت به باشترین كوالێتی و جۆرى به‌نزینه‌وه خزمه‌تى هاووڵاتیان بكرێت، گوتیشى: "له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌رما كۆمه‌ڵێك گرفتى گه‌وره ڕووبه‌ڕووى شۆفێران ده‌بێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستى به چاككردن و باشتركردنى كوالێتیى به‌نزینه‌وه‌یه".
سایتى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانیش له هه‌واڵێكدا ئاماژەی داوە: به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كانی خراپیی كوالێتیی به‌نزین له وێستگه‌كاندا، شاندێكی لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له (ماجد عوسمان) سه‌رۆكی لیژنه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سه‌ردانی به‌شی تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
لەوێ له هۆكاره‌كانی خراپیی كوالێتیی به‌نزین له وێستگه‌كان کۆڵراوەتەوە، كه بووەته هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ئۆتۆمبێلی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان، به تایبه‌ت له‌و دوو حه‌فته‌یه‌ی دواییدا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌ی بچووكی مۆبایل درا كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌نزین ده‌فرۆشن و، تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تیش له رێگه‌ی چه‌ند تاقیگه‌یه‌كی گه‌ڕۆكه‌وه سامپڵی ئه‌و به‌نزینانه وه‌رده‌گرن و وه‌زراه‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكاران وه‌رنه‌گیراوه.
(ماجد عوسمان) گوتیشی "لیژنه‌كه‌مان بۆی ده‌ركه‌وت كه 12 ئۆتۆمبێلی گه‌ڕۆك بۆ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كڕاوه و، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار ئۆتۆمبێل به‌ر پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتووه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێل كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌وانی تر وه‌ستاون".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "لیژنه‌كه‌مان دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، تێبینیی له‌سه‌ر جۆری به‌نزینه‌كان هه‌یه كه له هه‌ندێ وێستگه فێڵی لێ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك بازرگان له گۆڕه‌پانی فرۆشتنی نه‌وت و گاز، جۆری نه‌فتا ده‌فرۆشن به به‌نزینخانه‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌نزین تێكه‌ڵی بكه‌ن، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتنی ئۆتۆمبێل، جگه له‌وه‌ش لیژنه‌كه‌مان به‌دواداچوون بۆ جۆری "فیوڵ په‌مپه‌كان" و ئه‌و جۆره كه‌ره‌سانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه هاورده ده‌كرێن بۆ هه‌رێمی كوردستان و له رووی كوالێتییه‌وه گونجاو نین."
کارزان سەباح هەورامی




