پرۆژه‌یه‌ك بۆ هاوكاریكردنى هه‌ژاران و خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان ئاماده ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارده‌رى لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له په‌رله‌مانى كودستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نیازیان وایە پرۆژه‌یه‌كى باش بۆ هاوكاریكردنى هه‌ژاران و خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه ئاماده بكه‌ن، تا له قه‌یرانى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ڕزگاریان ببێت.
(ته‌حسین ئیسماعیل) بڕیارده‌رى لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند کە، خه‌ریكن پرۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن تێیدا باس له دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ده‌كرێت و، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م گونده‌كانى كوردستانیش به ته‌كنیكى زۆر به‌رزەوە دەخریتە بەر باس.
گوتیشی: "داوامان كردووه له پرۆژه‌كەدا خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و هه‌ژارانى كوردستان، یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین بكرێت، له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارییان بكرێت تا له‌و ڕێگایه‌وه ژیانى پێشمه‌رگه باشتر بكرێت، به‌تایبه‌ت سوودمه‌ندبوون له پێشینه‌ى خانووبه‌ره و پێشینه‌كانى دیكه."
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌هۆى قه‌یرانى دارایى له كوردستان په‌له له‌و پرۆژه‌یه نه‌كراوه، چونكه نایانه‌وێت پرۆژه‌كه له كاتێكدا بدرێته حكوومه‌ت كه تواناى جێبه‌جێكردنى نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت به قورسایى پرۆژه‌یه‌كه‌وه بخرێته به‌رده‌ست حكوومه‌ت.
كارزان سەباح هەورامی




