داعش کوژرانی برازایەکی سەددامی ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، داعش کوژرانی برازایەکی (سەددام حوسێن) سەرۆکی پێشووتری عێراقی راگەیاند، کە لە بەرەوڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بێجیی باکووری تکریت کوژراوە.
ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش لە پێگە تایبەتەکانیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، "(ئیبراهیم سەبعاوی حەسەن) لە شەڕی دەوروبەری شاری بێجیدا کوژراوە."
(ئیبراهیم) کە کوڕی (سەبعاوی حەسەن)ی برای (سەددام)ـە، لە ڕیزەکانی تیرۆریستانی داعشدا جەنگاوە تا ئەو کاتەی کوژراوە.
زریان زیاد




