ڕەمادی، ئۆباما و گەورەبەرپرسانی ئەمەریکای کۆ کردەوە

واشنتن-KDP.info- وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئێستا لەوە دەکۆڵێتەوە، چۆن بتوانن هۆزەکانی عێراق پڕچەک بکەن و مەشقی سەربازییان پێ بکەن، تا هەرچی زووە، ڕەمادی لە چنگ داعش دەربێننەوە.
گوتەبێژ بە ناوی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا(ئەلیتستەر باسکی) دەڵێ "لە ناشترین ئەو ڕێگەیانە دەکۆڵینەوە تا بتوانین لە ڕێگەیەوە هاوکاریی هێزی خۆجێی پارێزگای ئەنباری پێ بدەین."
دوێنێ سێشەممە (سەرۆک ئۆباما) لەگەڵ گەورەڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەەمریکا کۆ بووەتەوە، تێیدا ستراتیژی بەرپەرچدانەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی خراوەتە بەر باسەوە.
لە کۆبوونەوکەدا ٢٥ گەورەەبرپرسی ئەمەریکایی ئامادە بوون و لە نێویاندا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا(جۆو بایدن) و وەزیری دەرەوە(جۆن کیری)، وەزیری بەرگری (ئاشتون کارتەر) و فەرماندەی فەرماندەیی ئەمەریکا(لوید ئاستون)ـیش ئامادە بوون.
(ئۆباما)جەختی لە 'پشتیوانیی بەهێزی وڵاتە یەکگرتووەکان' بۆ هەوڵەکانی عێراق کردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانەوەی ڕەمادی، کە پایتەختی ئەنبار و زۆرینە سوننەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوە ئەمنی و هی هۆزەکانیش باس لەوە دەکەن کە، چەکدارانی هۆزەکانی عوبێد و ئەلبومەحل توانیویانە گوندێکی ڕۆژاوای پارێزگاکە لە چنگ داعش دەربێننەوە.
دوێنێ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق(عەبادی) داوای لە کژۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ کرد، تا لە جەنگی دژ بە تیرۆردا کۆمەکی بکەن و چەکی زیاتری پێ بدەن.
(عەبادی) هەروەها بەڵێنی داوە کە، ئەو هێزانە بداتە دادگا کە لە ڕەمادی لەبەر داعش ڕایانکردووە.
بی بی سی- زریان زیاد




