هاوپه‌یمانان به هاوكاریى هه‌واڵگریى زێرەڤانی مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانیان باش کوتا

خازر- KDP.info- راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی دەڵێ، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، بە هەماهەنگیی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشانیان بۆردوومان کرد و گورزی باشیان لێ دان.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی موقه‌ده‌م (دڵشاد مه‌ولوود) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌عات 10:00 چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كى تیرۆریستانى داعش، به هه‌ماهه‌نگیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانەوە کرانە ئامانج و خاپووریان کردن."
مۆڵگەکانی داعش کە لە گوندی موفتیى میحوه‌رى خازر بوون کراونەتە ئامانجی ئاسمانەهێرشەکانی هاوپەیمانان و له ئاکامدا دوو دۆشكه و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى سەربازییان تێک‌شکێندران.
بە گوتەی به‌رپرسەکە لە فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، ئه‌و بۆردوومانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریى هه‌واڵگریى سه‌ربازى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى بووە.
نه‌شوان به‌رزنجى




