٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمان سبەینێ بڕیار لەبارەی حەشدی شەعبییەوە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیار لەبارەی بەشداریكردن یاخود نەكردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی ئازادكردنی ڕەمادیدا دەدات.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (موحسین سەعدوون) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەینێ  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار لەبارەی بەشداریكردن یاخود نەكردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی ئازادكردنی ڕەمادیدا بدات، بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەك لە هەردوو لیژنەی یاسایی و ئاساییش و بەرگری پێك هاتووە بۆ ئەوەی راپۆرتێك لەو بارەیەوە ئامادە بكرێت و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە".
(موحسین) گوتیشی: "بەلای ئێمەوە وەكو كورد ئاساییە حەشدی شەعبی بەشداری لەو شەڕەدا بكات، چونكە ئەمە شەڕێكە دژی تیرۆریستانی داعش و ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەوبارەیەوە نییە، چونكە زیاتر پەیوەندیی بە لایەنە عێراقییەكانەوە هەیە".
 

هەواڵی پەیوەندیدار